گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

12 ئۆتۆمبێل سوتان

ئاگرێکى گەورە لەدهۆک کەوتەوە؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش بریندارن

2020.12.17 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگرێکى گەورە لەدهۆک کەوتەوە؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش بریندارن

ناس کورد-

ئاگرێکى گەورە لە  دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک (17ى کانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا بەهۆکارێکی نادیار لە ناوچەی پیشەسازی کواشێ لە دهۆک لەسەر رێگای قەزای سێمێل – زاخۆ ئاگر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سوتەمەنی کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوەش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەشی تریش برینداربوونە و گوازراونەتەوە نەخۆشخانە. 

 

باسی لەوەش کرد، هەر بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتیش سوتاون. 

 

بێوار عەبدولعەزیز وتيشی، ئاگرەکە تا ئێستا بەردەوامە و تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.