گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر رووداوەکەى سحێلا

یەپەگە وەڵامى پێشمەرگە دەداتەوە

2020.12.17 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
یەپەگە وەڵامى پێشمەرگە دەداتەوە

ناس کورد-

یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) رەتیدەکاتەوە هێرشیانکردبێتە سەر پیشمەرگە و دەڵێت ئەو ڕوداوە زیاد لەقەبارەى خۆى گەورە کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەپەگە لەڕاگەیەنراوێکدا (17ى کانونى یەکەمى 2020) کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "لەماوەى ساڵانى ڕابردوودا هەماهەنگیەکى باش هەبووە لەسەر سنوورەکانى ڕۆژئاوا و هەرێمى کوردستان لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى بەرەنگاربوونەوەى داعشدا ئەوەش لەپێناو پاراستنى ئۆقرەیى لەسەر سنورەکان و ئەو هەماهەنگیەش ئاسانکارى باشى کردبوو بۆ چارەسەرکردنى ئەو بەربەستانەى کە لەو ناوچە سنورییانەدا دەهاتنە پێشەوە".

 

باسى لەوەشکردووە، ئەوەى کە شەوى  چوارشەممە ڕێکەوتى 16ى کانوونى یەکەم ڕوویداوە لەنزیک ناوچەى سەحێلاى سنوورى، هێرشکردنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە نەبووە لەلایەن یەپەگەوە.

 

یەپەگە جەختیکردووەتەوە، هیچ پاساوێک نەبووە کە ئەو ڕوداوە لەو ناوچەیەدا ڕوبدات و لێدوانەکانى بەرپرسانى هەرێمیش زیادەڕەوى زۆرى تێدایە و لەقەبارەى خۆى گەورە کراوە و ئەوەشى ڕویداوە لەسەر خراپ تێگەیشتن لەسەر هەماهەنگیەکان نەبووە لەنێوان هەرێم و بەرپرسانى ڕۆژئاوادا.

 

دەشڵێت، ئەوان لەیەکنیەکانى پاراستنى گەل ڕێز لەسەروەرییەکانى کوردستان دەگرن و داواش دەکەن بەرپرسانى هەرێم واز لەسیاسەتى هێرش و هەڕەشەکردن بهێنن و هەروەها داواش دەکەن کیشەکانى سەرسنور لەڕێگەى دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ سەربەست لەزگین بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لەسنورى سحێلا هێزێکى پەکەکە ویستویەتى دزەبکاتە ناو خاکى هەرێمەوە بەڵام پێشمەرگە رێگەى پێنەداوە، دواتریش هێزێکى یەپەگە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکى پێشمەرگە و روبەڕووبوونەوە لەنێوانیان روویداوە.