گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج ڕەخنە لە یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2021

2020.12.17 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج ڕەخنە لە یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2021

ناس کورد-

فەرمانگەی یاسایی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كۆمەڵێك سەرنج و رەخنەیان لەسەر رەشنوسی بودجەی 2021 ی عێراق ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەمیندارێتییەكە كردووە كە پێنج خاڵیان بە زەقی پەیوەندی بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرنجەكان كە بەواژوی سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی نەجیب شوكر مەحمود لە (16/ 12/ 2020) بەرزكراوەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، بەشێوەیەكی سەرەكی لەم خاڵانەدا چڕ دەبنەوە پاش ئەوەی هەرێم پابەندكراوە بەرادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت:

 

_ ئەژماركردنی هەقدەستی كۆمپانیاكانی هەرێم لەسەر خەرجی سیادی لە كاتێكدا حكومەتی فیدراڵی پەیوەندیدار نییە بەو كۆمپانیایانە كە هەرێم بەتاكلایەنە گرێبەستی كردووە لەگەڵیان، جگە لەوەش هەرێم هەموو نەوتەكەی نادات تەنها 250 هەزار بەرمیل نەبێت، لەكاتێكدا پارێزگاكانیتری عێراق هەموو نەوتەكەیان رادەستی بەغدا دەكەن.

 

_ دژیەكی هەیە لە ئەژماركردنی مووچەی پێشمەرگە لە پرۆژەكە جارێك لە بودجەی سیادییەو جارێكیتر لە بودجەی هەرێم.

 

_ پێشنیازكراوە هەرێم ناچار بكرێت بەرادەستكردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی جگە لەوەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6) ی 2019 پێیان دەدات.

 

_ ڕەخنە لەباسكردنی پاكتاوكردنی قەرزەكانی هەرێم گیراوە لە پرۆژەی بودجە لەكاتێكدا لە دەستوردا مافی قەرزكردن نەدراوە بە هەرێمی كوردستان و بەپێی مادەی 110 ئەوە مافێكی تایبەتی حكومەتی فیدراڵییە.

 

_ دواكراوە بەهای نەوتی هەرێم بەو نرخە وەربگیرێت كە سۆمۆ ئەیفرۆشێت نەك خۆی، جگە لەوەش داهاتە نا نەوتییەكانی بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانان و دارایی بێت و هەر زیانێك بدات لەخەزێنەی گشتی ئەوە حكومەتی فیدراڵی لەپشكی ئەو ببڕێت.

 

لە رەشنووسەكەدا نرخی نەوت بە 42 دۆلار ئەژماركراوە

كورتهێنان زیاترە لە  58 ترلیۆن و 260 ملیار