ناس کورد-
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا 51 دۆلاری تێپەڕاند، شارەزایانی بواری ئابوریش پێیانوایە، گەشبینی بە ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردوون ( 16ی کانوونی یەکەمی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 51.04 دۆلار بەرزبوویەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە "کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمەریکا. هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، پەسندکردنی پاکێجی نوێی هاندانی ئابوریی لە ئەمەریکا کاریگەریی ئەرێنی هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکەی".
ئەوە لەکاتێکدایە کەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ "نه‌وتی برێنێت بە ڕێژه‌ی 0.14%ی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 50.62 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 48.67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
بەهۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و گیانلەدەستدان به‌كۆرۆنا له‌ماوه‌ی رابردودا، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك)، نرخی نه‌وت بەنزمى مایەوە.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.