گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى لاهور شێخ جەنگى لەگەڵ کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى گەرمیان

2020.12.16 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى لاهور شێخ جەنگى لەگەڵ کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى گەرمیان

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى گەرمیان ئاشکرا کرد و رایگەیاند "نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕی کە هەندێک کەس و لایەنی بەرژەوەندیخواز، خۆپیشاندانەکانیان بەلاڕێدا برد". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى لەبارەى سەردانەکە و کۆبوونەوەى لەگەڵ کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى گەرمیان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (16ى کانونى یەکەمى 2020) رایگەیاند، سەردانی دەربەندیخان و کفریمان  کرد و باوک و کەسوکاری ئەو قوربانیانەمان بەسەرکردەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا شەهید بون و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان گەیاند.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕی کە هەندێک کەس و لایەنی بەرژەوەندیخواز، خۆپیشاندانەکانیان بەلاڕێدا برد کە تیایدا مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکرد، بەداخەوە دەرئەنجامەکەی ڕوداوی نەخوازراوی لێکەوتەوە و خوێنی چەند گەنجێک بە ناهەق ڕژا، ئەو تۆمەتانەشمان ڕەتکردەوە کە بۆ داپۆشینی سیاسەتە هەڵەکانیان پێیان وابوو دەستی دەرەکی لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەبوبێت.

 

هاوسەرۆکى یەکێتى ڕونیشیکردوەتەوە، ڕامانگەیاند کە لەکاتی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانەدا لە بەغدا بوین بۆ زەمینەسازیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای یاسا و دەستوور، چونکە پێمان وایە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لە بەغدایە و دەبێت مەلەفی شکستخواردوی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت و لە بەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.

 

لاهور شێخ جەنگى جەختلەوەشدەکاتەوە، ناکرێت چیتر فرۆشتنی نەوت ببێتە مایەی نەهامەتی و قەرزاریی، هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە شایستەی ئەوەن کە لە ژێر چەتری داهات و سامانی وڵاتەکەیان ژیانێکی ئارام بەسەر ببەن، چیتر میللەتەکەمان باجی عینادیی سیاسی نەدات، دەبێت بیرمان لای بەرژەوەندیی گشتیی بێت، با هەموو دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر بۆ ڕێگرتن لە زیاتر برسیبونی خەڵك  بۆ ڕێگرتن لە بێ موچەیی.