گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 تویتێکى باڵیۆزى تورکیا لەعێراق بەر لە سەردانەکەى کازمى بۆ تورکیا 

2020.12.16 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
 تویتێکى باڵیۆزى تورکیا لەعێراق بەر لە سەردانەکەى کازمى بۆ تورکیا 

ناس کورد-

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، دیداری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکە پێش سەردانی کازمی بۆ ئەنقەرە، ئەوە دەگەیەنێت کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زۆر پتەون و ئیرادەیەکی بەهێزیش هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر (16ی کانوونی یەکەمی 2020) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، نوسیویەتی "دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێش سەردانی کازمی بۆ تورکیا کە بریارە سبەینی گەشتەکەی ئەنجام بدات، ئەوە دەگەیەنێت کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زۆر پتەون و لەهەمانکاتیشدا ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵاتدا" .

 

 تویتەکەی یەڵدز، لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2020) فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات وپێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆیان کردوە، و بڕیارە لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی شێوازی هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات بەبێ ڤیزا پێکبهێنرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیان پرسی ناوچە سنورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو، دەستوری عێراق ڕێگەنادات هیچ گروپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

 

هاوکات مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند "ئەنقەرە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکات لە ڕوبەڕوبونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆشدا چەندین تەوەری پەیوەست بە هەردو وڵات باسکراون".