گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمەوە 

2020.12.16 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمەوە 

ناس کورد-

وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجی وەزارەت و فەرمانگەكان و جەختیشدەكاتەوە، بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی (8ی کانونی یەکەمی 2020) گشتاندنێكی بۆ کراوە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان و واژۆی‌ ئاوات شێخ جەناب وەزیری‌ دارایی‌ لەسەرەو کۆپیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2020 و بەمەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ ژمێریاریەکانی بەستراو نەبەستراو بە وەزارەتەکان پاکتاوکردنی ژمێریاریەکان و گەیاندنی بەوەزارەتمان لەکاتی دیاریکراودا بڕیاردراوە لە ئەمڕۆ (16ی کانونی یەکەمی 2020)ەوە گشت خەرجییەكان بۆ ساڵی‌ 2020 ڕابگیرێت، جگە لە خەرجكردنی‌ موچە و پێشینەی‌ خەرجكراوی‌ مانگانە و پێشینەی‌ خواردن و خاوێنكردنەوە و كرێیەكانی‌ مانگانە”.

 

وەزارەتی دارایی جەختیشی كردۆتەوە، "بڕیار دراوە زیادكردنی‌ پێشینەی‌ مانگانە ڕابگیرێت، بڕیارەكەش تەمویلكردنی‌ تایبەت بە پڕۆژەكانی‌ وەبەرهێان و پڕۆژەی‌ پارێزگاكان ناگرێتەوە". 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى دارایى داواشی لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە، "هیچ نووسراو و داواكارییەكی‌ خەرجی‌ ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ نەكەن”.