گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەفدى حکومەتى هەرێم دەچنە پەرلەمانى عێراق و ڕونکردنەوە دەدەنە پەرلەمانتاران

2020.12.16 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەفدى حکومەتى هەرێم دەچنە پەرلەمانى عێراق و ڕونکردنەوە دەدەنە پەرلەمانتاران

ناس کورد-

وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر داواى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەچنە پەرلەمانى عێراق و رونکردنەوە دەدەنە پەرلەمانتاران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "ئێمە ئەمڕۆ دانیشتنێكمان رێكخستووە لەناو پەرلەمان و بانگهێشتی شاندەكەمان كردووە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان تا روونكردنەوە بدەن بەوانەی گومانیان لە پابەندیی هەرێم هەیە". 

 

وتیشى، مەبەست لە هاتنى وەفدەکە ئەوەیە وەک پەرلەمان داواى ئامادەبونمان لێکردن، بۆ ئەوەى بەرچاوڕونى بدەن سەبارەت بە هەوڵەکانیان و ئەنجامى کۆبونەوەکانیان، هەروەها چۆن بتوانین وەک پەرلەمان ببینە بەشێک لە ڕێکەوتنەکە و توانەوەى بەستەڵەکى نێوان هەردولا.

 

سەبارەت بە ئەنجامى کۆبونەوەکانى شاندى حکومەتى هەرێم و بەغدا ئاماژەى بەوەکرد، خاڵێکى دیاریکراو نییە بڵێین گەیشتون پێى، ئیرادەیەک هەیە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن بەڵام چەند شتێکى کۆن هەیە دەیهێننەوە بەرباس، بەغدا تا ئێستا دەستى دەستى بە شاندى هەرێمى کوردستان دەکات، حکومەت نیەتى ڕێککەوتنى هەیە بەڵام لایەنە سیاسیەکان جیاوازن، ئۆمێد هەیە لەم ڕۆژانە هەردولا ڕێککەوتن ئەنجام بدەن.