گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى کۆمار: پارتی و یەکێتى دەتوانن بە هەفتەیەک کێشەى کەرکوک چارەسەر بکەن

2019.05.18 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار: پارتی و یەکێتى دەتوانن بە هەفتەیەک کێشەى کەرکوک چارەسەر بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا وتەبێژی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق لە هەرێم دەڵێت، " بەمزوانە لیژنەی تایبەت بە دۆخی كەركوك و ناوچە  جێناكۆكەكان لە نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتی خۆی دەداتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بڕیاردان لە بارەی ئەو ناوچانە. حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق لە هەرێم لە ناس کوردی ڕاگەیاند، "یەكێتی و پارتی دەتوانن لە ماوەی یەک هەفتەدا پرسی پارێزگاری بە وەكالەت كەركوك و سیاسەتەكانی یەکلایی بکەنەوە و كۆتایی بەو بارودۆخە خراپەی ئێستای كورد لە كەركوك بهێنن و لەسەر پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە ڕێکبکەون." حەسەن جیهاد وتیشی، "بیری تەسكی حزبایەتی كوردی هۆكارێكی تری ئەو كێشانەی ئێستای كەركوكە." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەو لیژنە حكومییەی تایبەت بە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان پێکهێنراوە بەمزوانە ڕاپۆرتی خوێ لەبارەى ئاسایش و موڵك و دۆخی ناوچەکانەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکاتەوە تاوەکو گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت." حەسەن جیهاد ڕاشیگەیاند، "ئەو ڕاسپاردانەی كە لیژنەكە بەرزی دەكاتەوە بۆ حكومەت  باوەرپێكراون و دەبێت پابەندی بێت و دواتر دەبنە بڕیار."