گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقاف لەسەر ’’بەکارهێنانی مزگەوتێکی سلێمانی بۆ کاری سێکسی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.16 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف لەسەر ’’بەکارهێنانی مزگەوتێکی سلێمانی بۆ کاری سێکسی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەریمی کوردستان لەسەر دەنگۆی بەکارهێنانی مزگەوتێک لەشاری سلیمانی بۆ کاری سێکسی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان (16ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە مزگەوتێک لە شاری سلیمانی لەدوای نوێژەفەرزەکان و بەتایبەت لەئێواران تەوالێتەکانی بۆ کاری بەدڕەوشتی لەلایەن ژمارەیەک کەس بەکاردەهێنرێت، وەکو وەزارەتی ئەوقاف پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی کردو دوای باس کردنی بابەتە لەلایەن ئەوقافی سلێمانییەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە پێکبهێنریت.


باسی لەوەشکرد، لە ئیستادا لیژنەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووەو لەدوای کۆتایی هاتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەر کارمەندێکی ئەوقاف کەموکورتی هەبووبێت لەوبابەتە ڕوبەڕوی ڕیکاری یاسایی دەکرێتەوە .


ئەوەشی وت، "ئەگەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریخست هیچ کێشەیەکی لەوجۆرە ڕوینەداوە، ئەوە دەکەوێتە چوارچیوەی ناوزڕاندن و بەپێی یاسا بەرکارەکان رێککاری یاسایی لەگەڵ لایەنی کەمتەرخەم دەگیرێتەبەر".


دوێنێ سێشەممە (15ی کانونی یەکەمی 2020)، ژمارەیەک میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە مزگەوتی حاجی عەزیزی خەیات لە شاری سلیمانی لەدوای نوێژی عەسر لەلایەن ژمارەک دەرۆزەکار بۆ کاری بەدڕەوشتی بەکاردەهێنرێت.

 

پەیامنێری "ناس کورد"یش ئەمرۆ دوای بەدواداچوونی بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە لەگەڵ مامۆستای مزگەوتەکە قسەی کردو رەتیکردەوە شتی وا رویدابێت و وتوی، "نوێژخوینان پرسیاریان کردووە بۆچی مزگەوت دادەخرێت دوای نوێژە فەرزەکان و منیش بۆ نوێژ خوێنان وتوومە کە ئەم مزگەوتە ئوتێل و کافتریای لێوە نزیکەو ژمارەیەک دەرۆزەکار چەند جارێک لێرە بینراون و ئەوەش نیگەرانی نوێژخوێنانی لێکەوتوەتەوەو داوای داخستنی مزگەوتەکەیان کردووە لەدوای نوێژە فەرزەکان.