گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پابەند نییە’’

بەشیر حەداد سێ لەمپەر بۆ ڕێككەوتنی بەغدا و هەولێر ئاشكرا دەكات

2020.12.16 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد سێ لەمپەر بۆ ڕێككەوتنی بەغدا و هەولێر ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم ئامادەی هەموو پابەندییەكە بەڵام بەغدا ئامادە نییە پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێ بكات و بۆئەوەش باس لە سێ هۆکار دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەمرۆی (16ی کانونی یەکەمی 2020) پەرلەمانی عێراقی کرد و وتی، "پابەندنەبوونی بەغدا یان بەهۆی خراپی بارودۆخی داراییەوە کە دۆخی زۆر خراپە، یان ئەو نەفەسە بێت كە دژایەتی ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم دەكات، یاخود بەهۆی هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردن و كێبەركێ بێت بۆ ڕاكێشانی دەنگدەر."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "ئێمە ئەمڕۆ دانیشتنێكمان ڕێكخستووە لەناو پەرلەمان و بانگهێشتی شاندەكەمان كردووە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان تا روونكردنەوە بدەن بەوانەی گومانیان لە پابەندیی هەرێم هەیە."

 

هاوکات هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری کوردستان 24ی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایدەگەیەنێت، "پێدەچێت بڕیارێکی سیاسی لە بەغدا هەبێت بۆ رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 

هێمن هەورامی دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەیە، بەڵام ناکۆکی نێوان شیعەکان و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، بوونەتە کۆسپ لە بەردەم رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا".

 

وتیشی، "بەپێی ئەوەی ئێمە لە ئەندامانی شاندی حكومەتی ھەرێم زانیومانەتەوە، گفتوگۆكانی ئێستا لەگەڵ بەغدا سەختن، بەداخەوە لایەنی پەیوەندیداری عێراقی چ ئەوانەی لەناو حكومەتن، چ ئەوانەشی لە پەرلەمانن، یان لایەنە سیاسییەكان، وەك ئەوە وایە بڕیارێكی سیاسییان دابێت ئامادەنەبن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان رێكبكەون، بەڵام ئەو پرسە چوارچێوەیەكی یاسایی ھەیە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پابەندبوون بە یاسای قەرزی عێراق، پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانی لەوە دەكات".

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی 46 کاتژمێر دانوستانی چڕی نێوان هەرێم و بەغدا  

  

قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و شکستی نەهێناوە، چاوەڕوانى بەغدان وەڵامیان بداتەوە لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە بەرامبەر ڕادەستکردنى داهات و نەوت.  

  

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت کە هاوکات سەرۆکى شاندى هەرێمە لە بەغدا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (14ی کانونی یەکەمی 2020) وتى، "پابەندبونمان بە یاساى قەرز نیشانداوە، بۆ ڕادەستکردنى نەوت و داهات".    

  

وتیشى، "ئێستا چاوەڕوانى وەڵامى بەغداین کە پێمان بڵێت بەرامبەر ئەوە پشکى هەرێم چەند دەبێت".    

  

قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە کە "دانوستانەکان بەردەوامن و شکستى نەهێناوە، لە بەغداش دەمێننەوە تا دەگەن بە ڕێککەوتن."    


باسى لەوەشکرد، دۆخى سیاسی لە عێراق ئاڵۆزە بۆیە فشارێک هەیە لەسەر لایەنە سیاسییەکان لەو بارەیەوە و پرسەکە کە خۆى ئاڵۆزە ئاڵۆزتر کراوە.