گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى سێ هەزار مردنیش

تەنها لە یەک ڕۆژدا ئەمریکا چارەکە ملیۆنێک توشبووی کۆرۆنای تۆمار کرد

2020.12.16 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها لە یەک ڕۆژدا ئەمریکا چارەکە ملیۆنێک توشبووی کۆرۆنای تۆمار کرد

ناس کورد-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەى یەک ڕۆژدا نزیکەى چارەکە ملیۆنێک حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرد کە ئەوەش ئاستێکی پێوانەیی نوێیە لەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپیی داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆبکنز کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا چاودێری دۆخەکە دەکات، لە کاتژمێر هەشتی شەوی ڕۆژی دووشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2020) تاوەکو کاتژمێر هەشتی شەوی سێشەممە، واتە لە 24 کاتژمێردا، 248 هەزار حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوو هەزار و 706 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە لە ئەمریکا تۆمار کراون.

 

لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، ژمارەى ڕۆژانەی حاڵەتەکانی توشبوون لە ئەمریکا بەردەوام ژماری پێوانەیی دەشکێنن، ئەوە لەکاتێکدایە سەردانی توشبووان بۆ نەخۆشخانەکان زیادی کردووە کە لەئێستادا بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا، زیاتر لە 113 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکاندان.

 

پێشتر بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا پێشبینی ئەم بەرزبوونەوەیان کردبوو بەهۆی هاتوچۆی ئەمریکییەکان لە جەژنی سوپاسگوزاریدا، هەرچەندە داوا کرابوو خەڵک لە ماڵەکانیان ئەو جەژنە بگێڕن و نەچنە دەرەوە و کۆنەبنەوە.

 

تائێستا و لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە، 16 ملیۆن و 700 هەزار ئەمریکی توشی کۆرۆنا بوون، بەڵام بەهۆی کەمی پشکنینەکان بە تایبەت بە سەرەتادا، لەوانەیە ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووان زۆر لەوە زیاتر بێت.

 

ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو، ئەمریکا هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد بۆئەوەى تاوەکو لەم مانگەدا (کانونی یەکەم) بتوانێت 20 ملیۆن کەس بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتێت، لەئێستادا دەدرێت بە کەسانی نەخۆش و پەککەوتە لە خانەکانی بەساڵاچووان.


بەڵام شارەزایان پێیان وایە کە دەبێت بەلانی کەمەوە 70%ی دانیشتوانی بە ڤاکسینەکە بکوترێن ئەوکات دەتوانرێت سنورێک بۆ پەتاکە دابنرێت.