گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەسەر موچە

لیژنەى دارایی پەرلەمان لەبارەى موچەی مانگی داهاتوو: نیگەرانین

2020.12.15 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پەرلەمان لەبارەى موچەی مانگی داهاتوو: نیگەرانین

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، دواخستنى ناردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2021 هۆکارەکەى سیاسییە و دەشڵێت، "نیگەرانین لە موچەى چەند مانگى داهاتوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردوە (15ى کانونى یەکەمى 2020) وتویەتى، حکومەتى ئێستا تواناى کۆتاییهێنان بە گەندەڵى و چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکانى نییە، بەرپرسیارێتى تەواوى بارودۆخى ئێستاى ناکەوێتە ئەستۆ، بەڵام پێویستە هەنگاو بنێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسى لەوەشکردوە، نیگەرانن لە موچەى چەند مانگى داهاتووى فەرمانبەران و پێیان وایە هۆکارى دواخستنى پرۆژەیاساى بودجە سیاسییە، پێویست بوو پڕۆژەیاساکە ڕۆژى 15ى کانونى یەکەم بگەشتایەتە پەرلەمان بەڵام تائێستا نەهاتووە.

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى داواش دەکات، "قەبارەى کورتهێنان کەم بکرێتەوە لە پڕۆژەیاساکەدا و نرخى بەرمیلێک نەوت لایکەم بکرێت بە 46 دۆلار، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیک دەبنەوە کێشمەکێشەکان ئاگر دەگرن و کێشەکان بەرزدەبنەوە، دوو جۆر هێز هەیە لە عێراقدا دەجوڵێن، یەکیان ناوخۆییە و ئەوى تریان دەرەکى."

 

سەفار جەخت لەوەش دەکاتەوە کە "عێراق پێویستى بە ئیدارە و ئیرادە هەیە، وەزارەتى دارایى سندوقى دابەشکردنى موچە نییە و پێویستە سیاسیەتى ئابوریى پێشکەش بکات، جدى بوونمان لە حکومەتەکەى کازمى بینى بۆ چاکسازى بارودۆخى ئێستا."