گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وشەیەکی زۆر سەیر!

ئەو وشانەى ساڵی 2020دا زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە لە گۆگڵ

2020.12.15 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو وشانەى ساڵی 2020دا زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە لە گۆگڵ

ناس کورد-

کۆمپانیاى گۆگڵى ئەمریکى ئەو وشانەى ئاشکرا کرد کە لە ساڵى 2020دا لە جیهاندا لە وێبگەڕەکەى زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەکارهێنەرانى گۆگڵ چەند جارێک ژمارەى پێوانەییان شکاندوە، ئەویش لە گەڕان بەدواى "ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە" کە بەهۆى ئەو بارودۆخەى ئێستاى جیهانە کە تێیدا ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بڵاوبوەتەوە و زۆرینەى دانیشتوانى جیهان کەرەنتین کران و زۆربەى ڕۆژەکان وەک یەکبوون.

 

کۆمپانیاکە ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، ئەو وشەیەشى زۆرترین گەڕانى بۆ کراوە لە جیهاندا لەهەمان ساڵدا وشەى ڤایرۆسە (Virus)، دواى ئەویش گەڕان بەدواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا و دواتریش "کۆبى براینت" ئەفسانەى تۆپى باسکەى ئەمریکى کە لە سەرەتاى ئەمساڵ بەهۆى تێکشکانى فڕۆکەکەى گیانى لەدەستدا.

 

هەرچى سەبارەت بە ئەکتەرەکانیشە، "تۆم هانکس" کە لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا توشبوو زۆرترین گەڕانى بۆ کراوە، دواى ئەویش "واکین فوێنیکس" کە لە فیلمى Joker ڕۆڵى بینى، هەرچى فیلمەکانیشە فیلمى Parasite زۆرترین گەڕانى بۆ کراوە کە یەکەم فیلمى کۆریاى باکورە بتوانێت ببێتە جێى ستایشى ئاهەنگى دابەشکردنى خەڵاتى ئۆسکار و یەکەم فیلمى بیانى بووە بە زمانى ئینگلیزى بتوانێت خەڵاتى باشترین فیلم بەدەستبهێنێت، بەدوایشیدا فیلمى 1917 زۆرترین گەڕانى بۆ کراوە.

 

هەرچى سەبارەت بە یاریە ئەلکترۆنیەکان، یارى Among Us زۆرترین گەڕانى بۆ کراوە و دواى ئەویش یارى Fall Guys: Ultimate Knockout، هەروەها "جۆ بایدن" سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا دیارترین ئەو کەسایەتیانەیە گەڕانى بۆ کراوە و دواى ئەویش "کیم جۆنگ ئۆن" سەرۆکى کۆریاى باکور و دواتر "بۆریس جۆنسۆن" سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا و بەدوایدا "کامالا هاریس" جێگرى جۆ بایدن.