گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ وەڵام دەداتەوە

ئایا کردنەوەى جامی ئۆتۆمبێل چانسی توشبوون بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە؟

2020.12.15 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا کردنەوەى جامی ئۆتۆمبێل چانسی توشبوون بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە؟

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێی ئاشکرای کرد، داخستنی جامی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 15 خولەک دەبێتە مایەی کۆکردنەوەی ڕێژەیەکی مەترسیدار لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت، ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەمێنێتەوە ئەگەر دەرفەت بە هەواگۆرکێی نەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی (15ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، توێژینەوەیەکی پزیشکی بەریتانی نوێی کە لەلایەن گۆڤاری Science Advances بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، "لەکاتی داخستنی جامەکانی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 15 خولەک ڕێژەیەکی مەترسیدار لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، گەردیلەی ڤایرۆسەکەش بۆماوەی چوار کاتژمێر لەناو کەشی ئۆتۆمبێلەکەدا دەمێنێتەوە، ئەگەر ڕێگە بە هەواگۆرکێی نەدرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، "بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی مەترسیدار لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ئۆتومبێلەکاندا باشتر وایە جامەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە، ئەگەرهاتوو یەکێک لەسەرنشینەکان هەڵگری نەخۆشییەکە بوون".

 

توێژینەوە بەریتانییەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، "باشتر وایە لە وەرزی زستاندا تەنها دوو جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، بەجۆرێک ئەندازەی دانیشتنی سەرنشینەکەش دەبێت ڕاستەوخۆ لەپشت شۆفێرەکەوە بێت و ئەو جامەى کە بە تەنیشتیەوە دانیشتوە بکرێتەوە وشۆفێرەکەش جامی پێشەوە بکاتەوە کە بە تەنیشت سەرنشینی دووەمەوەیە بۆ ئەوەی هەواگۆڕکێی بەشێوەیەکی بازنەیی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا جۆڵە بکات".

 

هاوکات ڤارگیزماسای، پسپۆری فیزیا لە زانکۆی "ماساچوسس"ی ئەمەریکی لەو باریەوە دەڵێت: "هەرچەندە ئەو ڕێکارە تاڕادەیەک دەبێتە ڕێگر لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام نابێت لە کاتی سەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکاندا دەستبەرداری ڕێکارەکانی دیکەی خۆپارێزیی بین لە نەخۆشییەکە، وەک پۆشینی دەمامەک و بەکارهێنانی ماددە پاگژکەرەوەکان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە