گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەکەی بۆ چی تەرخاندەکرێت

لە هەڵەبجەش شارەوانی زەوییەکی بازرگانی دەخاتە موزایەدەوە بۆ فرۆشتن

2020.12.15 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەڵەبجەش شارەوانی زەوییەکی بازرگانی دەخاتە موزایەدەوە بۆ فرۆشتن

ناس کورد-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە زەوییەکی بازرگانی لەڕێگەی موزایەدەوە دەفرۆشێت و نرخەکەی بە زیاتر کە 410 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە، سەرۆکی شارەوانی هەڵەجبەش دەڵێت، داهاتی فرۆشتنی زەوییەکە بۆ شارەوانی هەڵەبجەیە، نەک حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارینامەیەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە (سێشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، هەڵدەستن بە فرۆشتنی موڵکی ژمارە (1882/2) کەرتی (1)ی دەوروبەری هەڵەبجە بە ڕووبەڕی (1320) مەتر دووجا، بە زیادکردنی ئاشکرا.

 

بەگوێرەی ئاگادارییەکە، نرخی دانراو بۆ یەک مەتر 312هەزار دینارە، واتە نرخی زەوییەکە بە نزیکەی ٤١٠ ملیۆن دینار خەمڵێندراوە کە دەکەوێتە سەرەتای هەڵەبجە و شوێنێکی بازرگانییە.

 

لەبارەی ئامانجی فرۆشتنی زەوییەکە، کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ماوەی زیاتر لە مانگێکە وەزارەتی شارەوانی سەرجەم شارەوانییەکانی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر لە سنوری شارەکانیان زەوی بازرگیان-یان هەیە دەتوانن بەڕێگەی موزایەدا بیفرۆشن."

 

وتیشی، "لە سنوریی شارەوانی هەڵەبجەشدا، ئەو زەوییە هەبوو، لەدوای ڕەزامەندی وەزارەت و حکومەت، بڕیارماندا بیخەینە موزایەدەوە بۆ فرۆشتن و داهاتەکەشی بۆ شارەوانی شار و قەزاکانە، نەک بۆ وەزارەت و حکومەت."

 

لەبارەی دیاریکردنی نرخی زەوییەکان، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە باسی لەوەکرد، "لیژنەی خەمڵاندن نرخەکە دیاریدەکات کە لە ئەندامی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە و ئەو لیژنەیە بە خەمڵاندن نرخی زەوییەکان دیاریدەکات."

 

لەماوەی ڕابردووشدا، لە سنوری قەزای ناوەندیی هەولێر، موڵکێکی شارەوانی کە یانەیەکی شەوانە بوو، بڕیاردرا بفرۆشرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان پارەکەی بۆ دابینکردنی موچە تەرخان دەکرا.

 

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە جەختیکردەوە، فرۆشتنی زەوییەکەی هەڵەبجە لەو چوارچێوەیەدا نییە و داهاتەکەی بۆ شارەوانی هەڵەبجەیە، نەک هیج شوێنێکی دیکە.