گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە هۆکارێکی سەیر

تاکاهیرۆ هەشت ژن و پیاوێکی سەربڕیوە دوای ئەوەى لە تویتەر یەکتریان ناسیوە

2020.12.15 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
تاکاهیرۆ هەشت ژن و پیاوێکی سەربڕیوە دوای ئەوەى لە تویتەر یەکتریان ناسیوە

ناس کورد-

لە کەیسێکدا کە ڕاى گشتى ژاپۆنى هەژاند، دادگاى ئەو وڵاتە بڕیاری دا بە لەسێدارەدانى بکوژێک کە هەشت ژن و پیاوێکى سەربڕیوە دوای ئەوەى لەڕێگەی تویتەرەوە پەیوەندی لەگەڵ گرتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵیی بی بی سی بڵاویکردوەتەوە لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (15ى کانونى یەکەمى 2020) دەڵێت، تاکاهیرۆ شیراشى ناسراو بە "بکوژى تویتەر" لەساڵى 2017 دەستگیرکرا، ئەوەش دواى ئەوەى پاشماوەى جەستەى قوربانیەکانى لە شوقەکەیدا دۆزرایەوە.

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەو پیاوە کە تەمەنى 30 ساڵە دانیناوە بەوەدا کە قوربانیەکانى پارچە پارچە دەکرد و فڕێی دەدان، لەڕێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى "تویتەر"ەوە ناسیونى، بەڵام ئەو کەسانە پێشتر خواستی خۆکوشتنیان هەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرچاوەکانى هەواڵى ژاپۆن ئاشکرایانکردوە، سەرەڕاى ئەوەى هۆڵى دادگاییکردنەکە تەنها 16 کورسى تێدابووە، بەڵام 400 کەس لەکاتى دادگاییکردنى تاکاهیرۆ ئامادەبوون.

 

بکوژەکە ئەو قوربانیانەى دەدۆزیەوە کە مەیلى خۆکوشتنیان هەبووە و ڕایدەکێشان بۆ ماڵەکەى بە بیانوى هاوکاریکردنیان، زۆرجاریش پێى دەوتن کە لەگەڵیاندا خۆشى دەکوژێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەو چواچێوەیەشدا هەشت ژن و پیاوێکى خنکاندوە و سەرو پەلەکانى لێکردونەتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 26 ساڵ بووە و لێکۆڵەران لە ماڵەکەیدا سەرى نۆ کەسیان دۆزیوەتەوە کە لە بەفرگر و سندوقدا هەڵیگرتبوون.