گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وتەبێژی موقتەدا سەدر لەبارەى هەڵبژاردنەکان و سەرۆک وەزیرانى داهاتوو 

2020.12.15 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وتەبێژی موقتەدا سەدر لەبارەى هەڵبژاردنەکان و سەرۆک وەزیرانى داهاتوو 

ناس کورد-

وتەبێژی فەرمیی ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەعێراق ڕایگەیاند، هیچ لارییەک لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لە دەرەوەی چوارچێوەی ماڵی شیعەدا نییە، جەختیشى کردەوە " سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەلاح عوبیدی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق ( 15ی کانوونی یەکەمی 2020) کە"ناس کورد"بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "جارێ زووە باس لە هاوپەیمانێتی بکرێت، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دەرگا کراوەیە لە بەردەم هێزە نیشتیمانییەکان هاوپەیمانێتی لە دەرەوەی ماڵی شیعە پێکبهێنن".

 

وتیشی "کۆکردنەوەی ماڵی شیعە نابێت بەمانای دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی تائیفی لەقەڵەم بدرێت".

 

عوبیدی، ئەوەشی خستووەتەڕوو "تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە دەتوانرێت سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق دەستنیشان بکرێت".    

 

لای خۆشییەوە حەیدەر جابری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی موقتەدا سەدر بە ئاژانسە عێراقییەکەی وتووە، "موقتەدا سەدر، داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی  حوزەیرانی داهاتوو بەدەربێت لە دەموچاوی کۆن، نابێت گەندەڵکاران ڕۆڵیان لەوهەڵبژاردنەدا هەبێت، دەبێت هەموویان ڕادەستی دادگا بکرێن".