ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژى شارەکانى کوردستان راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و بۆ سبەینێ بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (15ی کانونی یەکەمی 2020) ئاماژەى بەوە کرد، بۆ رۆژی چوار شەممە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفربارین دەستپێدەکات.