گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو فڕۆکەى نوێ

گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

2020.12.15 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ وڵاتانى ئەوروپا راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناسر شبلى لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئەوروپا لەساڵى 2015 ەوە دەستیانپێکردووە و لە ساڵى رابردوودا راگیران.

 

وتیشى چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ(سێشەممە) گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە بەتایبەت بۆ دانیمارک و ئەڵمانیا بەرەو شارەکانى کۆپنهاگن و فرانکفۆرت و بەرلین.

 

ناسر شبلى باسى لەوەشکرد، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاى ئێرباس هەیە و چاوەڕواندەکرێت ساڵى داهاتوو عێراق دوو فڕۆکەى دیکەى بەدەست بگات.