گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دادگاکانى فەڕەنسا

لەسەر فرۆشتنى نەوتى هەرێم ’بەغدا سکاڵاى لەدژى تورکیا بەرزکردووەتەوە’

2020.12.15 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر فرۆشتنى نەوتى هەرێم ’بەغدا سکاڵاى لەدژى تورکیا بەرزکردووەتەوە’

ناس کورد-

باڵیۆزى عێراق لەئەنکەرە ئاشکراى دەکات، عێراق لەدادگاکانى  فەڕەنسا لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمەوە سکاڵاى لەدژى تورکیا بەرزکردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن جەنابى باڵیۆزى عێراق لەئەنکەرە (14ى کانوونى یەکەمى 2020) لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، چەندین دۆسیەى گوماناوى لەگەڵ تورکیادا هەن دەبێت لەلایەن هەردوولاوە چارەسەر بکرێن و یەکلاى بکرێنەوە، لەوانەش بلۆککردنى پارەى عێراقى لەبانکەکانى تورکیا کە پارەى هەناردەى نەوتى هەرێمە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەندین سکاڵا لەدادگاکانى فەڕەنسا لەدژى تورکیا لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمەوە لەلایەن عێراقەوە بەرزکراونەتەوە و ئەو پرسەش پێویستى بەگفتوگۆکردنى عێراقى تورکى هەیە.

 

باڵیۆزى عێراق باسى لەوەش کردووە، سەردانەکەى شاندى عێراقى بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى بۆ تاوتوێ کردنى چەند دۆسییەکە لەوانە پرسى ئابوورى نێوان هەردوو وڵات و ئاڵۆگۆڕییە بازرگانیەکان و چەندین دۆسییەى گرنگى  تر.