ناس کورد-
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی فرۆشتن و ئاڵۆگۆڕکردنی دراو لەهەرێمی کوردستان ئەگەرنیازیان هەیە دەتوانن مۆڵەتی کارکردن لە بانکی ناوەندی عێراق وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراق (14ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، بەگوێرەی یاسای ژمارە 21 ساڵی 1997 و یاسای بانکی ناوەندی عێراق ژمارە 56ی ساڵی 2004، کۆمپانیاکانی فرۆشتن و ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن لە بانکی ناوەندی وەربگرن، ئەگەر نیازیان هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی موڵەت کۆمپانیاکان بە گوێرەی قەبارەی خۆیان پۆلێن دەکرێن بەڕیزبەندەکانی (A , B , C) جێگیردەکرێن.