گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ژنێک لە عەنکاوەی هەولێر وردەکاریی ’’دەستدرێژیکردنەسەرى لەلایەن قەشەیەکەوە ئاشکرادەکات

2020.12.14 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لە عەنکاوەی هەولێر وردەکاریی ’’دەستدرێژیکردنەسەرى لەلایەن قەشەیەکەوە  ئاشکرادەکات

ناس کورد-
ژنێکی کریستیان کە دانیشتووی شارۆچکەی عەنکاوەیە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کاتێک منداڵ بووە و تەمەنی 11 ساڵان بووە، قەشەیەک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری و دەشڵێت، سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا وچەندین دانیشتنی دادگا، بەڵام تائێستا قەشەکە سزا نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوان ئۆغەنایە کە ژنیکی کریستیانە ودانیشتووی عەنکاوەلە هەولێر، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە (14ی کانوونی یەکەمی 2020) و" ناس کورد"بە داواداچوونی بۆکردووە ، تۆمەت ئاڕاستەی قەشەیەک دەکات و دەڵێت، "کاتێک منداڵ بووە و لە تەمەنی 11 ساڵی لە دوای رێوڕەسمێکی ئایینی قەشەکە جیای کردووەتەوە وکاتێک هەردووکیان بە تەنیا بوون بە شێوەیەکی نەشیاو دەستیلێداوم و قسەی سێکسی لەگەڵدا کردووم".


ژنە کریستیانەکە لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "ئەوکاتە منداڵ بووە و نەیزانیوە چی روویداوە، بەڵام ئەو هەستە نامۆیە و لەگەڵیدا بەردەوام بووە، تاوەکو دوایی بەهۆی کارەکەوە رووە جیاوازەکانی ئەو ڕووداوەی بۆ دەرکەوتووە زانیویەتی کە ئەوەی روویداوە دەستدرێژیی سێکسی بووە".


جوان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "ماوەی پێنج ساڵ لە بواری تەندروستیی دەروونی کاری کردووە، پاشان بۆ ماوەی سێ ساڵیش کاری لەسەر پاراستنی منداڵان کردووە، ماوەی چەند ساڵێکیشە لەگەڵ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کار دەکات، لەوانە لەبارەی کەیسی دەستدرێژیی سێکسی لەکاتی شەڕی داعش".


ژنە کریستیانەکە لە درێژەی ڤیدیۆکەدا باس لەوە دەکات، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلای دادگای کەنیسە سکاڵای تۆمارکردووە، بەڵام لە دانیشتنی یەکەم قەشەکە نکۆڵی کردووە، لە کاتی دادگاییەکەی ویستویانە لۆمەی بکەن ولێیان پرسیوە ئاخۆ جلوبەرگی لەوکاتەدا چۆن بووە.


جوان دەڵێت، "قبووڵی ناکەم دادگا پەنجەی تۆمەت بۆ جلوبەرگەکەم رابکێشێت".


دەشڵێت، لەدوای سەردانی لیژنە هاوبەشەکەی ڤاتیکان، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون سکاڵاکە "بە نهێنی" بپارێزن، بەڵام قەشەکە دواتر پابەندنەبووە و لەناو عەنکاوە ناسنامەی بڵاوکردووەتەوە، تاوەکو بەوجۆرە گوشاری لەسەر دروست بکات.


جوان ئۆغەنا ئاماژە بەوەشکردووە، "کەنیسە نایانەوێت پەنجەی تۆمەت ئاراستەی قەشەکە بکە ئەگەر ئەو سکاڵا لە شوێنێکی دیکە بووایە، لەوانە لە ئەوروپا، ئەوا پۆلیس کاری لەسەر سکاڵاکە دەکرد".