گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەوە زیاتر شەرمەزارمان مەکەن’’

محەمەدى حاجى مەحمود بۆ حکومەت: گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە

2020.12.14 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەدى حاجى مەحمود بۆ حکومەت: گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە

ناس کورد-

محەمەدى حاجى مەحمود پرۆژەیەکى بۆ چارەسەری خێرای کێشەو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و جەختدەکاتەوە چوونى وەفدى هەرێم بۆ بەغدا هیچى لێ سەوز نابێت و پێویستە هەنگاوى دیکە بگیرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەدى حاجى مەحمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیست لە پڕۆژەکەیدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە ژیانمدا ئەوەندە کوردم بە داماوی و بێ دەسەڵات و زەلیل نەدیوە بەرامبەر بە عێراقێکی بێ سەرو بەرو لە بەر یەک هەڵوەشاو".

دەشڵێت "داوا لە کار بەدەستانی کوردستان ئەکەم لەوە زیاتر شەرمەزارمان مەکەن، لەگەڵ بەغداداو لەم کاتە وەکو کورد ئەڵێت (گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە) چوونکە حکومەتی عێراق 165 ملیار دۆلار قەرزارە و شتێکی بۆ خۆی پێ ناکرێ، ئەبێت چی بۆ کورد بکات".

محەمەدى حاجى مەحمود باسى لەوەشکردووە "حکومەت لە بەغداد خاوەنی بڕیار نییە، وەفدی حکومەتی هەرێم لە بەغداد بۆ ئەبێت سەر بە هەموو ماڵێکیاندا بکات بۆ داوای پارە، کە هەریەکێک بە شێوەیەک ڕەدی ئەکەنەوە.

هەروەها پێشنیازیکردووە چەند هەنگاوێک بنرێت بۆ چارەسەرى دۆخەکە:

1- حکومەتی هەرێم هەموو پڕۆژەکانی لە هەرێم ڕابگرێت.

2- هیچ جۆرە قەرزێک بە ناوی موچە و هەر کارێکی کە نەکرێت.

3- حکومەتی هەرێم ئەو داهاتەی هەیەتی لە سنوورەکان و ناوخۆ و نەوت و غاز ڕیک بخرێت و بەپەلە ئەوەندەی هەیە، مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی لێ بدرێت مانگانە و دوا نەکەوێت.

4- ئەو خانوانەی لە سەرانسەری کوردستان هاووڵاتی دروستی کردووە لەسەر زەوی کشتووکاڵی یان هەر جێگایەکی کە بەپێی بەرنامەیەکی شارەوانییەکان لە شار و لادێکان بۆ خاوەنەکەی تاپۆ بکرێت، زەویەکەی لە یەک دۆنم زیاتر بە کرێ بیدەنەوە ئەوکەسەی بە دەستیەوەیەتی بە کۆمەڵێک مەرجەوەو پارەکەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەت.

5- ئەو قەرزانەی حکومەت لای هەر کەس و لایەنێک هەیە بە کاتێکی دیاری کراو وەریانبگرێتەوە بۆ حکومەت.
6- حکومەت بە پەلە نرخی خوێندن لە زانکۆکان و قوتابخانە ئەهلییەکان کەم بکرێتەوە بۆ قوتابییان و خوێندکاران تاوەکو بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.

7- کەم کردنەوەی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ چارەسەری هاوڵاتیان .

۸ـ حکومەت ئەگەر بتوانێ ئەوانەی لەسەر حسابی حکومەت و شەهیدان و میللەت دەوڵەمەند بوون، یا حکومەت کار ئاسانی بۆ کردوون و زەوی بێ بەرامبەر پێداون، یا بە هەزاران خانووی لەسەر هەزاران دۆنم زەوی بۆ دروست کردوون، بۆیە پێویستە حکومەت بێ شەرمکردن بەشێک لەو سەروەتە بگێڕنەوە بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی.

9- هەر کاتیش لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن ئەتوانن وەکوو خۆی لێ بکەنەوە و پارەی بەغداد ئەگەر هات، بۆ کارە خزمەت گوزارییەکان سەرف بکرێت.

10- حکومەتی هەرێم قانوونی سۆسیال یان هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە خوێندنییان تەواو کردووە، ڕەنگە لەگەڵ نەبوونی دامەزراندن وای کردبێت نزیکەی 100 هەزار کەس خوێندنی تەواو کردووە لە کوردستان و بێ ئیشەو دانەمەزراوەو تا کاتی دامەزراندن حکومەت مووچەیەکی بۆ دابین بکات، تا دامەزراندنی ڕەنگە زۆر نەبێت و لە پارەی چاکسازی پارەی ئەو گەنجانە خەرج بکرێت، کە تەخەڕوجیان کردووەو دانەمەزراون، ئەو داهاتەی کوردستان هەیە و ڕێک بخرێت، من پێم وایە تا لەو قەیرانە دەر ئەچیین خەڵکی کوردستانیش موراعاتی بارودۆخەکە ئەکەن.

11- ناردنی وەفد بۆ ئەمریکا و ئەورووپا و ووڵاتانی ناوچەکەو ڕوونکردنەوەی ئەو زووڵمەی کاربەدەستانی عێراق لە کوردی ئەکەن و پێشێلکردنی دەستووری عێراقی و بڕینی قوتی 6 ملیۆن خەڵکی کوردستان، دەرکردنی کورد لە سنووری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و دەسگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکی کورد لە زێدی باووباپیرانیان، لە بواری دبلۆماسی و هەموو بوارەکانی کەدا.
بۆیە تکایە قەزییەی کورد لەوە بچووکتر مەکەنەوە و بەغداد لە هەوڵی بچووک کردنەوەو دەرکردنی کوردە لە جێگاو ماڵ و خاکی خۆی دەریدەکەن، ئەوەش داقوق و سەرگەڕان و دوس و دبس و زۆر ناوچەی کە بەرەوامە.
محەمەد حاجی مەحمود
2020/12/13
گوڵەخانە