گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆکان

’’دوو ئەندامی شاندی هەرێم دەگەڕێنەوە و هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە’’

2020.12.14 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو ئەندامی شاندی هەرێم دەگەڕێنەوە و هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە’’

ناس کورد-

دوو ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا دەگەڕێنەوە هەرێم و تاوەکو ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت، هەرێم ئامادەیە کۆی داهاتی نەوت ڕادەست بکات، بەڵام ئامادەنییە نەوتەکە ڕادەست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا (دووشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدادا تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و بڕیارە کەمێکی دیکە دوو ئەندامی شاندەکە بگەڕێنەوە هەرێم."

 

وتیشی، "دوو ئەندامەکە ئەندامی ئاسایین و جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی لە بەغدا دەمێننەوە و گفتوگۆکان بەردەوامن."

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە گفتوگۆکانی هەردوولادا هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە کۆی داهاتی نەوت ڕادەست بکات، بەڵام بەغدا داهاتەکەی ناوێت و داوای ئەوە دەکات نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکریت.

 

سەرچاوە ئاگادارەکە باسی لەوەشكرد، یەکێک لە کێشەکانی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە، هەرێم نەوتی نییە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 50 ساڵەی تورکیا ناتوانێت مامەڵە بە نەوتەکەیەوە بکات و تەنها داهاتەکەی لەبەردەستدایە کە بڕێکی کەمە، بۆیە بەغدا بەوەر ڕەزامەند نییە.

 

هاوکات ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە "ناس کورد"ی وت، داواکاری عێراق لە شاندەکەی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە لەژێر فشاری کوتلەی سەدریەکان و لەئێستادا ئەوان داوای ڕادەستکردنی 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و سەرجەمی داهاتی ناوخۆ و خآڵەسنورییەکان دەکەن، لە بەرامبەردا بودجەی تەواوەتی بە هەرێم دەدرێت کە %12.86-ە

 

جەختیشیکردەوە، هەرێم بە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەبەرامبەر ٪50ی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕەزامەند بووە، لەبەرامبەردا

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێشیوایە، کێشەکانی نێوان هەردوولا سیاسیین و بە شاندێکی سیاسی چارەسەر دەکرێن.