ناس کورد-
نرخی نەوتی خاوی بەسرەی عێراقی زیاتر بەرزبوویەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 52دۆلار، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرزبوویەوە بۆ 50.5 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 1.44% بەرزبوویەوە و گەیشتە 50 دۆلار و 69 سەنت.
زۆربەى پێشبینییە ئابورییەکان بۆ ئەوە دەچن لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بەرەو سەرەوە دەچێت، ئەوەش بەهۆی سوککردنی ڕێکارەکانی کەرەنتینە بەهۆی کۆرۆنا و پەسەندکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن بەریتانیا و ئەمریکاوە.