گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خوێندنى ناو کەمپەس لە زانکۆیەکى کوردستان دەستپێدەکاتەوە

2020.12.14 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى ناو کەمپەس لە زانکۆیەکى کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنى زانکۆى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى خوێندنى ناو کەمپەس، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنى زانکۆى راپەڕین کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (14ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، رایدەگەیەنێت، كە رۆژی شەممە (19 – 12 – 2020)، دەوامی ناو كەمپەس، لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، دەستپێدەكاتەوە.

 

ئەنجومەنەکە خوێندکارانى زانکۆکەى ئاگادار کردۆتەوە کە دەتوانن لەرۆژی هەینی (18 – 12 – 2020)ەوە بگەڕێنەوە بەشە ناوخۆییەكان.