گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران هەناردەی غازی گرتەوەو بەغدا پەنا بۆ میسر دەبات بۆ كارەبا 

2020.12.14 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەناردەی غازی گرتەوەو بەغدا پەنا بۆ میسر دەبات بۆ كارەبا 

ناس كورد-

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند كەمكردنەوەی غازی سروشتی ئێرانی بووەتە هۆی لەدەستدانی 5 هەزار مێگا كارەبا لە تۆڕی نیشتمانی و هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا عێراق لەهەوڵی هاوردەكردنی كارەبایە لە میسرەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی كارەبای عێراق كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (14 كانونی یەكەمی 2020) ئێران هۆكاری كەمكردنەوەی هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق گێڕاوەتەوە بۆ زۆربوونی خواست لای خۆی و بەستنی بۆری و خەرج نەكردنی قەرزی پێشووی كەڵەكەبوو لەسەر عێراق، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پێنج هەزار مێگا لە تۆڕی نیشتمانی عێراق.

 

لەلایەكیترەوە وەزیری كارەبا ماجد حەنتوش بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی راگەیاندووە لەهەوڵی دابینكردنی كارەبادان لە رێگای وڵاتی میسرەوە بەدوو قۆناغ كە یەكەمیان بەستنەوەی هێڵی عێراقە بە ئوردنەوە كە دوورییەكەی 300 كم دەكات پاشان بەرەو میسر كە ئەویش دەوروبەری 300 كم دەبێت و بڕیارە لەماوەی 3 ساڵدا تەواو ببێت چونكە عێراق لە زستان 10 مێگا و لەهاوین 28 هەزار مێگا كارەبای پێویستە.