گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فوئاد حسێن:من ڕاڕام لەم ڕۆژانە و نازانم چى ڕودەدات 

2020.12.14 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن:من ڕاڕام لەم ڕۆژانە و نازانم چى ڕودەدات 

ناس کورد- 

وەزیرى دەرەوەى عێراق لەبارەى فرە کەلتوورى  لەکەسایەتیدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیەکى عێراقییە لەکوردستاندا و تورکەکانیش وەکو کوردێک مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینوویەتى و لەوەڵامى پرسیارى تۆ کوردێکى شیعەیت و وەزیرى دەرەوەى عێراقیت ئەو دژبەیەکیانە چۆن هاوسەنگ دەکەیت لەکەسایەتیدا، فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، ئەوە دژایەتى نیە بەڵکو هەموو ئەوانە لایەنى دەوڵەمەندییە لەکەسایەتیدا.

 

حسێن دەشڵێت "شوناسنامەى عەرەبیم هەیە و بەدڵنیایشەوە کوردم و بەفارسیش قسە دەکەم و لە ئەوروپاش ژیاوم، بەڵام لەکۆتایدا مرۆڤم".

 

 وەزیرە کوردەکەى دەرەوەى عێراق وتوشیەتى "من هاوڵاتیەکى عێراقیم لەکوردستاندا سوپاس بۆ خودا کە هەموو ئەو باکگراوەندە ڕۆشنبیرییەم هەیە".

 

لەبارەى سەردانەکەى بۆ تورکیا بەهاوڕێیەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، حسێن بەپێکەنینەوە وتى "لەهەر دۆخێکدا تورکەکان وەکو کوردێک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن".