گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا؛ دەستکرا بە دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەر-بیۆنتیک (وێنە و ڤیدیۆ)

2020.12.14 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا؛ دەستکرا بە دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەر-بیۆنتیک (وێنە و ڤیدیۆ)

ناس کورد- 

لە ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەستکرا بە دابەشکردنى ڤاکسینى هاوبەشى کۆمپانیاکانى فایزەر-بیۆنتیک و چەندین بارهەڵگر دەستیان کردوە بە گواستنەوەى لە ولایەتى میشیگانەوە بۆ ناوچەکانى تر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمریکا بڵاویانکردەوە لەدوێنێ (یەکشەممە، 13ى کانونى یەکەمى 2020)ەوە، بارهەڵگرەکان لە کارگەى دروستکردنى ڤاکسینى فایزەر-بیۆنتیک لە ولایەتى میشیگانەوە دەستیان کردوە بە گواستنەوەى ڤاکسینەکە بۆ ناوچەکانى ترى ئەو وڵاتە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بارهەڵگرەکان بە ئامێرى GPS شوێنیان دیارى دەکرێت و هێزەکانى مارشاڵى فیدراڵیش دەیانپارێزن، گوژمەى یەکەم 3 ملیۆن ڤاکسینە و سەرەتا دەدرێت بەوانەى لە کەرتى تەندروستى کاردەکەن و بەتەمەنەکانى خانەکانى بەساڵاچوان.

ڤاکسینەکە لە نەخۆشخانەکاندا لە 70 پلەى خوار سەدى دەپارێزرێن و حکومەتى ئەمەریکا گرێبەستى فرۆشتنى 100 ملیۆن ڤاکسینى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر واژۆکردوە و بڕیارە تا مانگى 3ى ساڵى داهاتوو ئەو بڕە ڕادەستى حکومەتى ئەو وڵاتە بکات.

لەدواى هەریەکە لە بەریتانیا، کەنەدا، بەحرەین، سعودیە و مەکسیک، ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا شەشەم وڵاتە ڕەزامەندى لەسەر ڤاکسینە هاوبەشەکەى هەردوو کۆمپانیاى فایزەر-بیۆنتیک دەدات.