ناس کورد-
پۆلیسى فریاکەوتنى هەولێر رایگەیاند، لەدوو مانگدا 44 حاڵەتى تەقەکردن لە شارەکە تۆمارکراوە و زۆربەى تەقەکەرەکان دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژار هەرکى بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاکەوتنى هەولێر بە تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە راگەیاند، سێ بەشى حاڵەتەکانى تەقەکردن کێشەى کۆمەڵایەتییە، هیچ حاڵەتێک نەبووە بۆ تێکدانى حکومەت و ئامانجێکى دیاریکراو.
وتیشى "لەدوو مانگدا 44 حاڵەتى تەقەکردن هەبووە، کە کێشەى کۆمەڵایەتى قەرز و هاوبەشین، %90 ى کۆنتڕۆڵکراوە و تەقەکەرەکان دەستگیرکراون".
ئاژار هەرکى رونیکردووەتەوە، بەشێک لە کێشەکان پەیوەندیان بە هاوسەرگیرییەوە هەیە، یاخود کوڕێک ئامادەنەبووە ژن بهێنێت باوکى وازى لێنەهێناوە، حاڵەت هەبووە کوڕ تەقەى لەماڵى خۆیکردووە.