گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕوداوێکى سەیر کەرکوک دەهەژێنێت ’کەیسى ڕفاندنى منداڵێک دواى 30 ساڵ زیندو کرایەوە’

2020.12.13 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوداوێکى سەیر کەرکوک دەهەژێنێت ’کەیسى ڕفاندنى منداڵێک دواى 30 ساڵ زیندو کرایەوە’

ناس كورد- 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد، 30 ساڵ لەمەوبەر منداڵێکى تازە لە دایکبوى کچ لە نەخۆشخانەى منداڵبونى کەرکوک دەڕفێنرێت و دەبرێتە ئەڵمانیا، بەڵام ئێستا هاتووەتەوە و بەدواى دایک و باوکیدا دەگەڕێت و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستى پێکردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (13ى کانونى یەکەمى 2020)ئاماژەى بەوەداوە، لیوا عەلى کەمال عەبدولڕەزاق فەرماندەى پۆلیسى پارێزگاى کەرکوک بەدەم داواى کچێکەوە چووە کە داواى کردووە لێکۆڵینەوە لە تاوانێک بکرێت کە پێش 30 ساڵ لە نەخۆشخانەى منداڵبونى کەرکوک ڕویداوە.

 

ئەوەش هاتوە، ئەو کچە کاتێک لەساڵى 1988 لە دایک بووە لە هۆڵى لەدایکبون لەلایەن ژنێکەوە لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە و بەڵگەنامەکانى ساختەکردوە و ناوى منداڵەکەى خستوەتە سەر خۆى و هاوسەرەکەى، دواتر هەڵاتووە بۆ دەرەوەى عێراق و لە ئەڵمانیان نیشتەجێبووە.

 

بەپێى بڵاوکراوەکە، دواى 30 ساڵ کچەکە گەڕاوەتەوە کەرکوک و بەدواى دایک و باوکى ڕاستەقینەیدا دەگەڕێت، سکاڵاى یاسایى تۆمارکردوە و تۆمەتباران دەستگیر کراون و دانیان ناوە بە کارەکەیاندا، هەروەها بڕیارى پشکنینى DNA دراوە و ئەوەش دواى ئەوەى ژنێک هاتووە و گومانى هەیە کە کچى ئەو بێت.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێڕاق جەختیلەوەشکردوەتەوە، تیمێکى لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە پێکهێنراوە و هەوڵى ئەوە دەدرێت دایک و باوکى ئەو کچە بدۆزرێتەوە.