گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى بەپەلە

دوو وەزارەتى ئەمریکا هاک کران

2020.12.13 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وەزارەتى ئەمریکا هاک کران

ناس کورد-

هەردوو وەزارەتى خەزێنە و بازرگانى ئەمریکا هاککران و بەهۆى ئەوەشەوە ئەنجومەنى ئاسایشى کۆشکى سپى بەپەلە کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، هەردوو وەزارەتى خەزێنە و بازرگانى ئەمریکا ڕووبەڕووى هێرشى ئەلکترۆنى بوونەتەوە و هێڕشەکانیش سەرکەوتوو بوون و لەلایەن گروپێک هاکەرەوە ئەنجام دراوە کە لەلایەن دەوڵەتێکى ترەوە پشتگیرى دەکرێن.

 

چەند کەسێکى ئاگادار لە پرسەکە باسیان لەوەکردوە کە هاکەرەکان زۆر پێشکەوتوو بوون و توانیویانە داتا و زانیاریەکانى وەزارەتى خەزێنە و ئیدارەى پەیوەندى و زانیاریەکان NTIA ى سەربە وەزارەتى بازرگانى بدزن.

 

سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزى وتووە، بەهۆى مەترسى بابەتەکەوە ئەنجومەنى ئاسایشى ئەمریکا ڕۆژى یەکشەممە لە کۆشکى سپى کۆدەبێتەوە، هەروەها نیگەرانى هەیە سەبارەت بە ئەگەرى بەکارهێنانى هەمان شێواز بۆ هاک کردنى دامەزراوەکانى ترى ئەمریکا.