ناس کورد-
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە هەموو لایەک دەکات کە هەوڵ بدەن پێکەوە ئەم دۆخە تێپەڕێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى لە پەیامێکدا (یەکشەممە 13ى کانونى یەکەمى 2020) لە هەژمارى خۆى لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى دەڵێت "به هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواكردنی مافه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه نییه، به‌ڵام من با پرسیارێك بكه‌م، ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات؟".
دەشڵێت "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان ناكات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافه ره‌واكانی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته دی".
مەسرور بارزانى جەختیکردووەتەوە، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك "ته‌حه‌ممولی"ئه‌و به‌رپرسیارێتی سەرشانى كردووه، بەڵام پێیوایە "قه‌رز" چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه و گرنگه له روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه بكرێت.
رونیشیکردووەتەوە "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ساڵانی پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بكه‌ین و قه‌رز بكه‌ین، كێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاكی بكه‌ین، نه هێڵین بۆ دوای ئێمه نه‌وه‌ی دوای ئێمه بێت، دووچاری ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".