گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لیوایەک لەناو خۆپیشاندەراندا: ئامادەم بکوژرێم بەڵام خوێن لە لوتى یەک گەنج نەیەت

2020.12.13 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
لیوایەک لەناو خۆپیشاندەراندا: ئامادەم بکوژرێم بەڵام خوێن لە لوتى یەک گەنج نەیەت

ناس کورد-

لیوا لەشکر سەعید بەرێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین بە خۆپیشاندەرانى راگەیاند، کە ئامادەیە قوربانى بە ژیانى خۆى بدات بەڵام خوێن نەڕژێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی گرتەیەکى ڤیدۆیی کە (13 كانونى یەکەمى2020) پۆلیسى راپەڕین بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى، لیوا لەشکر سەعید بە جلوبەرگى مەدەنییەوە دەردەکەوێت کە قسە بۆ ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر دەکات.

 

لیوا لەشکر دەڵێت "ئامادەم لەناو ئەو خەڵکە بکوژرێم بەڵام ئامادەنیم خوێن لە لوتى یەک گەنجى ئەم شارە بێت".

 

دەشڵێت "داواکاریی خۆپیشاندەران هەندێکیان زۆر ئاسانن، وادەکەم هەموو ئەوانەى دەستگیرکراون ئازاد بکرێن".