ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى مانگرتوو رایگەیاند، لەکۆى 17 پەرلەمانتار کە بە کردار مانگرتمان راگەیاند لەناو بیناى پەرلەمانى کوردستان لە ئێستادا تەنها 5 پەرلەمانتار ماونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شایەن عەسکەرى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان و یەکێک لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک (13ى کانونى یەکەمى 2020) رایگەیاند، ئێمە ٣٧ پەرلەمانتاری ناڕازی بووین، لە پێناوی مووچەی ھاووڵاتی نەمانھێشت کۆتا دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، مانگرتنیشمان بۆ ئەوە ڕاگەیاند دانیشتن بکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی کێشەی مووچەی ھاووڵاتی، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان بۆ جاری دووەم بێ دەسەڵاتی خۆی دووپات کردەوە کە لە ئاستی حزب و حکومەت ھیچی پێ ناکرێت.
دەشڵیت "١٧ پەرلەمانتار بە کردار مانگتنمان ڕاگەیاند لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان ، کۆمەڵ، یەکگرتوو، سەربەخۆ، رۆژی سێیەمی مانگرتن، بەھەر پاساوێک بێت کۆمەڵێک مانگرتوو مانگرتنیان شکاند و ماینەوە ٧ ، ھەر ئەو رۆژە بۆ ھەندێک پێداویستی کاک دیاری ئەنوەر و کاک سیروان بابان چوونە دەرەوە، شەو ھاتنەوە بەڵام شەخسی سەرۆکی پەرلەمان نەیھێشت بێنەوە ژوورێ".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات لەئێستادا لەکۆى 17 پەرلەمانتارى مانگرتوو تەنها پێنج پەرلەمانتار لەناو بیناى پەرلەمان ماونەتەوە.