گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆبوونەوەکان ئەرێنین’’

لیژنەی دارایی پەرلەمان مەرجی ناردنی بودجەى هەرێمی ئاشکرا کرد

2020.12.13 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی پەرلەمان مەرجی ناردنی بودجەى هەرێمی ئاشکرا کرد

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕە پارەیەک ڕەوانەى هەرێم نەکراوە لە دەرەوەى یاساى قەرزەکان و تاوەکو هەرێم نەوت و داهاتە گومرگییەکان ڕادەست نەکات، پارەى بۆ ڕەوانە ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (13ى کانونى یەکەمى 2020)، عەدنان زورفى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق کە هاوکات ئەندامی لیژنەی پەرلەمانە بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێم ڕایگەیاندووە، حکومەتى فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکى بۆ هەرێمى کوردستانە نەناردووە لەدەرەوەى یاسایى قەرزەکان کە پەرلەمان تێپەڕاندووە.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، حکومەتى هەرێم، بەپێى یاساى ڕادەستکردنى داهاتە گشتیەکان، پابەند کراوە بەڕادەستکردنى داهاتى خاڵە سنورییەکان و بڕى 460 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە، ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمیش گرێدراوە بەدواى ڕادەستکردنى ئەو داهاتانە بە بەغدا.

زورفى باسى لەوەش کردووە، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندى هەرێمدا ئەرێن بوون بۆ دۆزینەوەى میکانیزمێک بۆ دانەوەى ئەو بڕە داهاتانەى کە لەئەستۆیدایە.



ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندى هەرێم لەگەڵ وەزیرى دارایى و نەوتتدا بەئامادەبوونى کۆمپانیاى سۆمۆ کۆبووەوە بەمەبەستى دیاریکردنى بڕى ئەو نەوتەى کە لەهەرێمەوە ڕەوانە دەکرێت و هەروەها بەشی هەرێم لەو بودجەی عێراق.