ناس کورد-
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هەردوو کەناڵی ئاسمانیی پەیام و سپێدە ئاگادارکردووەتەوە خۆیان بەدوربگرن له په‌خشكردنی سوتانی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه حكومییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه توندترین رێكار به‌رامبه‌ری هەردوو کەناڵەکە دهگرنهبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوهبهرایهتی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا کە (یەکشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2020) دەرچووە و ئاڕاستەی کەناڵەکانی پەیام و سپێدە کراوە، تێیدا هاتووه، "له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆتان به‌دوربگرن له په‌خشكردنی دیمه‌نی توندوتیژی و سوتانی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه حكومییه‌كان".
جەختیشکراوەتەوە، "ئه‌گه‌ر کەناڵەکە به‌رده‌وامبێت له روماڵی خۆپیشاندانه‌كان، ناچارین رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه سهرپێچیكارهكهتان بگرینه‌به‌ر."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهەمان هۆکار، کەناڵی ئێن ئارتی لە داخراوە و چەندین ڕۆژنامەنوسیش بەهۆی گواستنەوەی دیمەنی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.