گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توركیا بۆردومانی ڕۆهەڵاتی عەفرینی كرد

2019.05.18 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
توركیا بۆردومانی ڕۆهەڵاتی عەفرینی كرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سوپای توركیا، بە چڕی تۆپبارانی ناوچەی تەل ڕەفعەت لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین دەكات و بەو هۆیەشەوە كوژراو و بریندار هەیە. . ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوزی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاندووە، سوپای توركیا لە كاتژمێر 7:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە چڕی ناوچەی تەل ڕەفعەت-یان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین، بۆردومان كردووە. . بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكە، بەهۆی بۆردومانەكەوە هاووڵاتییەك بەناوی "ئیبراهیم چاوش" كە تەمەن 47 ساڵ بووە كوژراوە، هەروەها دوو هاولۆاتی دیكە بە ناوی سەبری كەمال محەمەد 36 ساڵ و شەڕڤان بۆلیكۆ 25 ساڵان برینداربوون. . تۆپبارانەكە لە گوندی كەفەر خاشری عەزازەوە ئەنجام دەدرێت و ئەو ناوچەیەی بۆردومان دەكرێت زیاتر لە 25 هەزار هاوڵاتی تێدا دەژین و تا ئێستا زیاتر لە 20 تۆپ بەر ناوەندی ناوچەكە كەوتووە. . ناوچەی تەل ڕفعەتی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین دەكەوێتە نێوان عەفرین و ناوچەی زۆرینە شیعەی نوبەل و زەهرا. . لەپێشتردا توركیا داوای لە ڕووسیا دەكرد ئەو ناوچەیە ڕادەستی هێزەكانی توركیا بكات، بەڵام بەهۆی زۆری شیعە نشین لە ناوچەكە ئێران بەوە ڕازی نەبوو. . دواتر باس لەوەكرا كە لە كۆبوونەوەكەی 8ی نیسانی ئەمساڵ لە نێوان پۆتین و ئەردۆغان دا، ڕێككەوتوون لە بەرانبەر ئەوەی كە تەل ڕەفعەت لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیا بهێڵدرێتەوە، ئیدلب ڕادەستی ڕژێمی سوریا بكرێت. . لە ئێستادا تەل ڕەفعەت، هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا لەگەڵ دەیان هەزار خەڵكی ئاوارەی عەفرین لێی جێگیرن. .