گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی کانونی یەکەمی دەستپێکرد

2020.12.13 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی کانونی یەکەمی دەستپێکرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی یەکەمی دەستپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دابەشکردنی موچەی مانگی دوانزەى ئەمساڵ لەکاتێکدایە تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021ی عێراق نەچووە بۆ پەرلەمان تاوەکو خوێندنەوەى بۆ بکرێت و پەسەن بکرێت.

 

چەندین جار بەرپرسانی حکومی و پەرلەمانی عێراق هۆشدارییان داوە لەوەى ئەگەر یاسای بودجەى ساڵی داهاتوو دوابکەوێت ئەوە پێدانی موچەی فەرمانبەرانیش کێشەى تێدەکەوێت. 

 

پێشتر پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی پەسەند کرد تاوەکو حکومەت بتوانێت قەرزی ناوخۆیی بکات بۆ دابینکردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.