گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە جلی مەدەنی خۆپیشاندان بکەن

پەرلەمانتارێک باسی کۆبوونەوەی نهێنی دوو بەرپرسی یەکێتی لەگەڵ سێ لیوا دەکات

2020.12.13 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک باسی کۆبوونەوەی نهێنی دوو بەرپرسی یەکێتی لەگەڵ سێ لیوا دەکات

ناس کورد-

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی هێرشە میدیاییەکانی بۆسەر خۆی و هاوڕێکانی ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو دوو بەرپرسی یەکێتی لەگەڵ سێ لیوا لە سلێمانی کۆبوونەتەوە و داوایان لێکردوون بەشێکی لیواکانیان بەجلی مەدەنییەوە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن، دەشڵێت، یەکێتى کاری بە خۆپیشاندانە لە سلێمانى نەک هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای هەوڵدانی چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان بۆ گەڕانەوەیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی و بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکان، هێرشێکی میدیایی بۆسەر ئەو پەرلەمانتارانە دەستیپێکردووە و بە "موزایەدەچی" ناودەبرێن.

 

دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2020) لە فەیسبوی فەرمیی خۆی نوسیویەتی، "هەفتەى پێشوو، بەرپرسێکى باڵا لە حکومەت و بەرپرسێکى باڵاى حزبى، کۆبونەوەیان لەگەڵ سێ لیوا لە سلێمانى کردووە، داوایان لێکردوون، بەشێکى لیواکانیان بە جلى مەدەنیەوە لە هەرکوێ گردبوونەوە و خۆپیشان هەبێت، ئامادەبن و هوتاف دژى پارێزگار بکێشن، هەندێک پارەشیان بەخشیووەتەوە بۆ ئەو کەسانەى پێویستیان بە هاوکارییە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ نامەى دەنگى بەندە هەیە، لە گروپى ناڕازییەکانى پەرلەمان کە ژمارەیان 37 ە، بۆ فشار لە حکومەت و بەرگرى لە موچەى خەڵک دروست بوبو، هیوادارم بیهێننە دەرەوە و بۆ ڕاى گشتى لێیبەن، بزانین کێ لەگەڵ چى بووە؟ برادەرانى یەکێتى نە واژۆیان کرد، نەمانیان گرت، نە خۆپیشاندانى هەولێر و بونوە هۆى هەڵوەشاندنەوەى گروپەکەش، خۆشیان پەرلەمانیان داخست و هەموو جوڵەیەکیان لە هەولێر بڕى. "

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكردووە، "هاوکێشەیەکى قورس نیە، تۆ بەدەنگى ڕاستەقینەى خەڵک نەهاتویت، لەکوێ باکت بە گیانى خەڵکى سلێمانى دەبێت؟ ئەوەى دوێنێ نمایشى لەسەر کێلى ژنان دەکرد هێزەکەى ئەمڕۆ گۆڕ بۆ گەنجەکانى هەڵکەنێت."