ناس کورد-
پەرلەمانی عەرەبی لەڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی له دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان و داواشی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له ئاسایش و سەقامگیری خۆی بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە قاهیرەی پایته‌ختی میسر پەرلەمانی عەرەبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ( 12ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگه‌یاند، پشتیوانی لەهەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و کۆکردنەوەی چەک و گێڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌ستی دەوڵەت و جێبه‌جێكردنی دەسەڵاتی یاسادانان، هەروەها پشتیوانی عێراق ده‌كات بۆ دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " پێشوازی لەگفتوگۆگان و دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به پشت به‌ستن به دەستور و یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی سەروەت و سامان لە نێوان گەلانی عێراقدا."
پەرلەمانی عەرەبی جەختی لهسهرهەماهەنگی تەواوی خۆی لەگەڵ کۆماری عێراق كرده‌وه، به مەبەستی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و دەستوهرنهدان لە کاروباری ناوخۆیی.
داواشی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووە، پەیوەندییە فه‌رمی و جەماوەرییەکانیان لەگەڵ کۆماری عێراق لەهەموو ئاستەکاندا پەرەپێبدەن و چڕبکەنەوە، بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت، کە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی.