گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارێکى ئەوروپا زیاتر لە 10 رۆژە خۆرى نەبینیوە

2020.12.12 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
شارێکى ئەوروپا زیاتر لە 10 رۆژە خۆرى نەبینیوە

ناس کورد- 

لەم وەرزەى زستانەدا چەندین ناوچەى وڵاتى سوید بە دەگمەن خۆر دەبینن تەنانەت بۆ کاتژمێرێکیش، ماوەى 10 ڕۆژیشە دانیشتووانى شارى ستۆکهۆڵمى پایتەخت خۆریان نەبینیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لینوس کارڵسۆن، زاناى بوارى گەشناسى لە پەیمانگاى سوید بۆ پێشبینى کەشوهەوا و زانستى ئاو ڕایگەیاندووە، لە سەرەتاى ئەم مانگەدا ئاسمان کەمێک ڕونتر بوو لە ئێستا و تەم کەمتر بوو.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو خۆر لە کاتژمێر 8:30 هەڵاتوە و لە کاتژمێر 2:45 خولەک ئاوا بووە لە ستۆکهۆڵم بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەبینراوە، ماوەى زیاتر لە 10 ڕۆژە خۆر لە پایتەختى سوید نەبینراوە.

 

دەزگاکانى ڕاگەیاندنى سویدیش بڵاویانکردوەتەوە، لەسەرەتاى ئەم مانگەوە بۆ کاتژمێرێکش خۆر دەرنەکەوتووە، هەروەها دیاریش نییە کەى دەردەکەوێت.

 

بەپێى داتاکان لە شارى ستۆکهۆڵم بە درێژایى مانگى 12ى هەموو ساڵێک تەنها 33 کاتژمێر خۆر دەردەکەوێت واتا یەک کاتژمێر بۆ هەر ڕۆژێک، بەڵام ئەمساڵ تائێستا 12 ڕۆژى مانگى دیسەمبەر تێپەڕێوە و خۆر دەرنەکەوتووە، لە هەمان مانگى ساڵى 1934یش بە درێژایى مانگەکە خۆر لەو شارە دەرنەکەوت.