گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلێک دروستکرا کە بە وزەی خۆر کاردەکات

2020.12.12 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبێلێک دروستکرا کە بە وزەی خۆر کاردەکات

ناس کورد-

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی تایبەت بە بوارەکانی تەکنەلۆژیا ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێکیان دروستکردووە کە بەهەردوو وزەی خۆر و کارەبا کاردەکات و بەهیچ شێوەیەکیش پێویستی بە بارگاوی کردنەوە نییە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت زیاتر لە هەزار و 600 کیلۆمەتر بڕوات بە بێ ئەوەی پێویستی بەوە هەبێت جارێکی ترسود لە وەزی خۆر وەربگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ( 12ی کانوونی یەکەمی 2020) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، کۆمپانیای "ئەبتیرا"ی ئەمەریکی لە کالیفۆرنیا توانیویەتی ئۆتۆمبێلێک دروست بکات کە تەنها بەوزەی خۆرکاردەکات بە هیچ شێوەیەکیش پێویستی نە بەسوتەمەنی هەیە ونە بە وزەی کارەبا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، " ئۆتومبێلەکە لە کەرەستەی سوک و تایبەت دروستکراوە بۆ ئەوەی کەمتر هێزی هەوا کاریگەری لەسەر خێراییەکەی هەبێت، ئوتۆمبێلەکە لە ڕێگەی چەند شانەیەکی خۆرەوە وزە دەدات بە پاترییەک کە بزوێنەرەکە دەجوڵێنیت.

 

کریس ئەنتۆنی، دامەزرێنەری هاوبەش لەکۆمپانیای ئەبتیرا لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت هەزار و 609 کیلۆمەتر بڕوات بەبێ ئەوەی پێویستی بەوە هەبێت جارێکی تر سود لە وزەی خۆر وەربگرێتەوە، بەوەش پێش ئۆتۆمبێلەکەی کۆمپانیای "تسلا"ی داوەتەوە کە بەوزەی کارەبا کاردەکات ودەتوانێت بەبێ بارگاوی کردنەوە تەنها 370 میل بڕوات".  

 

ئەنتۆنی ئاماژەی بەوەکرد، "نرخی ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری فۆرویل نزیکەی چل هەزار و 600 دۆلارە و خێرایەکەشی 177 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت تەنها لە ماوەی 3.5 چرکە خێرایەکەی لە سفرەوە بگات بە 96 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

 

 کۆمپانیای "ئەبتیرا" ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆتۆمبێلەکەیان خواستێکی زۆری لەسەرە، دوای ئەوەی چەند ژمارەیەکیان خستووەتە بازارەوە لە ماوەی   24 کاتژمێرهەموویان فرۆشراون  ونرخی هەرئۆتۆمبێلێکیش لە 26 هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات.