گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

2019.05.18 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 200 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 500 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 200 دیناری عێراقییە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 153 ھەزار دینارە. . 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 150 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 500 دیناره. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 127 دۆلارە. .