ناس کورد-
دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیران و پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی ناودەبەن و مژدەی ڕێککەوتنی سەرەتایی دەدەن، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجامنەدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى وەفدى عێراقیان کرد و لە کۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدى کوردى گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا.
لەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێڕاق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پابەندبوون بە جێبەجێکردنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى کە مانگى پێشوو پەرلەمان دەنگى لەسەر داوە کراوە.
هاوکات چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکەیان بە ئەرێنی ناوبرد و پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایگەیاند، هەردوولا بەشێوەی سەرەتایی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، "هەرێم و بەغدا بەشێوەی سەرەتایی گەیشتونەتە ڕێككەوتن كە یاسای قەرز جێبەجێ بكرێت، ئهوهش به ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنووریەكان دهبێت، لە بەرامبەردا شایستە داراییەكانیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی وتووە، " پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و پشكی هەرێم لە پرۆژەكە پێشنیاز و ڕاگۆرینەوە لەنێوان هەیە و هەردوولا لە هەوڵی دانانی میكانیزمێكی گونجاندان، كه یاساكه ووردەكاری تێدایە و دەبێت وەفدی هونەری هەردوولا دانوستان بكەن لەبارەی ئالیەتی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم و داهاتی خاڵە سنورییەكان و دیاریكردنی میكانیزمێك كە ڕەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت"
هەرلەو باریەوە هوشیارعەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و شاندی حکومەتی هەرێم، بە سەرپەرشتیی کازمی و حەلبوسی ئەرێنی بووە و حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشانداوە پابەند بێت بە یاسای پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانیی مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2020 بنێرێت."
لەلایەکی دیکەوە، لە میانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (شەممە 12ى کانونى یەکەمى 2020) بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێڕاق کۆتایى هات و هیچ بڕیارێک نەدرا و ڕێککەوتن نەکراوە."
وتیشى، " تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە و گفتوگۆکان بەردەوامن و ئەو بابەتە گفتوگۆیەکى زیاترى دەوێت. هەرێم ئامادەیى نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنى ئەوەى لەسەریەتى وچاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕێککەوتن بکرێت و ڕابگەیەنرێت" .
لای خۆشییەوە ڤیان سهبری، سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی حیزبەکەی جهختیكردهوه، " حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی بودجهی ساڵی 2021 پابهندبوونی خۆی به حكومهتی عێراق راگهیاندووه، بهوهی كه بهرامبهر دابینكردنی تهواوی پشكی ههرێم له بودجه، حكومهتی ههرێم داهاتی 250 ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانه و نیوهی داهاتی دهروازه سنوورییهكان رادهستی حكومهتی فیدراڵ دهكات".
ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندی حكومهتی ھهرێم بهسهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی لهبهغدایه بۆ دۆزینهوهی چارهسهرێكی گونجاو بۆ پرسی دارایی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا وهەولێر، چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ حکومەتى بەغدا ئەنجامداوە.
لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا، لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، "ئامادەین رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و دارایی بكەین و ئەوەی لەسەر حكومەتی ھەرێمە بەپێی یاسا و دەستور جێبەجێی دەكەین، لەبەرامبەردا دەبێت ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم مسۆگەر بکرێن".