گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ناردنى بودجەیەک بۆ هەرێم

وتەبێژى قوباد تاڵەبانى دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

2020.12.12 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى قوباد تاڵەبانى دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

ناس کورد- 

وتەبێژى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە شاندى باڵاى حکومەت لە بەغدا پێشنیازى ناردنى بودجەیەکیان بۆ هەرێم ڕەتکردبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر بڵاوکرایەوە کە ئەندامێکى لیژنەى باڵاى حکومەتى هەرێم کە ئێستا لە بەغدایە، پێشنیارێکى بۆ ناردنى بەشە بودجەیەک بۆ هەرێمى کوردستان ڕەتکردوەتەوە.

 

لەو بارەیەوە سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا (شەممە 12ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، شتێکى لەو جۆرە بوونى نییە و ئەوەى وتراوە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، كۆبوونه‌‌وه‌‌كان به‌‌رده‌‌وامن و دواتر ده‌‌رئه‌‌نجامه‌‌كانیان ده‌‌خه‌‌ینه‌‌ڕوو.

 

لەئێستادا وه‌‌فدی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێم به‌‌سه‌‌رۆكایه‌‌تی قوباد تاڵه‌‌بانی له‌‌به‌‌غدایه‌‌ بۆ دۆزینه‌‌وه‌‌ی چاره‌‌سه‌‌رێكی گونجاو بۆ پرسی دارایی و چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ حکومەتى بەغدا ئەنجام دراوە.