ناس کورد-
لە ناحیەی دێرەلوکی سەربە قەزای ئامێدی تەرمی سێ هاووڵاتی دۆزرایەوە کە بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نۆ ڕۆژ لەمەوبەر و لە ناحیەی دێرەلوک سێ کەس دوای ئەوەی دەچنە دەرەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنورە، بەڵام دیار نامێنن و ماوەی نۆ ڕۆژە بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ (شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020) کەسێکی یەکێک لەو کەسانە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە تەرمی هەرسێکیانمان لە نێوان گوندەکانی زێوێ و سپێرێ کە ناوچەیەکی شاخاوییە دۆزییەوە."
وتیشی، هەرسێکیان بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا شەهید بوون و ئاسەواری بریندارییان پێوەیە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، قوربانییەکان هەرسێکیان خەڵکی ناحیەی دێرەلوک-ن بەمشێوەیە:
حەســـەن ســـادق زێری.
ســـــــەفەر سینی.
مـحسن حەجی سپیری.