گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەکی توند لە جێگرە سەدرییەکەى پەرلەمان لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

2020.12.12 - 16:06
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی توند لە جێگرە سەدرییەکەى پەرلەمان لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەر "ڕێککەوتنێک"ی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان دژ بێت لەگەڵ بڕگەکانی یاسای کورتهێنانی دارایی ئەوە "پوچەڵە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "هە ڕێککەوتنێکت تایبەت بە نەوت و شایستەداراییەکان کە بڕیارە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، پێویستە دژ نەبێت لەگەڵ بڕگەکانی یاسای کورتهێنانی دارایی، بەپێچەوانەوە ڕێککەوتنێکی پوچەڵە." 

 

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كانی پێشوودا، لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگە‌یاند، "ئامادە‌ین رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و دارایی بكە‌ین و ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ بە‌پێی یاسا و دە‌ستور جێبە‌جێی دە‌كە‌ین، لە‌بە‌رامبە‌ردا دە‌بێت ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم دیاری بكرێت و بدرێت."