گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر موچە و خۆپیشاندانەکان

31 واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان کۆکرایەوە

2020.12.12 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
31 واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان کۆکرایەوە

ناس کورد-

بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک لەسەر نەبوونی موچە و خوێنڕشتن لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، 31 پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان واژۆیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەى پەرلەمان کۆکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە و کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (12ی کانونی یەکەمی 2020)، ئەو پەرلەمانتارانە کە واژۆیان کردووە داوا دەکەن سبەینێ یەکشەممە، دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە "خوێنڕشتنی بەناهەقی گەنجانی وڵاتەکەمان لە خۆپیشاندانەکاندا و ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییە لە کوردستان و دواکەوتنی موچە  و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا" ببەسترێت.

me_ga.php?id=1806